پاڵه‌وانێكی كورد به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
تاكه وه‌رزشوان بوو له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی 50 مێدالیای جۆراوجۆری به‌ده‌ستهێناوه
محه‌مه‌د یاسین پاڵه‌وانی كوردی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی سوید گیانی له‌ده‌ستدا.
محه‌مه‌د یاسین ساڵانێكی زۆره له ئه‌ورووپا نیشته‌جێیه و مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تایه دواجار گیانی له‌ده‌ستدا.
محه‌مه‌د یاسین پاڵه‌وانێكی ناسراوی هه‌ولێره و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی خاوه‌نی چه‌ندان مێدالیای جۆراوجۆره و تاكه وه‌رزشوانه له‌سه‌ر ئاستی عێراق له 1984 پله‌ی چواره‌می له ئۆڵمپیكی لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مریكا به‌ده‌ستهێنا، له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی تاكه یاریزانه 50 مێدالیای زێڕ و زیوی له پاڵه‌وانێتیه‌كانی به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی به‌ده‌ستهێناوه.
