كۆبوونهوهی ئهمڕۆی شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ كۆتایی هات
كۆبوونهوهكان بهردهوام دهبن
K24- ههولێر:
كۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵ بە سەرۆکایەتی عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی، ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتایی هات و بڕیارە سبەی فراوانتر بكرێت و درێژەیان پێ بدرێت.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا كە لە میوانخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، تایبەت بەپرسەكانی نەوت و وزە، خەرجی و داهاتەكان، شایستە داراییەكانی حكومەتی هەرێم و دەروازە سنورییەكان كرا.
ههروهها بڕیار درا، سبەی كۆبوونەوەكان بەردەوام بن، بەئامانجی گەیشتن بە لێكگەیشتنی گشتگیر بۆ كێشەكان و بڕیارە لەرووی هونەرییەوە فراوانتر و چڕتر بكرێنەوە.
H.B