شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆك کۆماری عێراق کۆبووەوە
جهخت لهسهر چارهسهركردنی كێشهكان لهسهر بنهمای دهستور كرایهوه
K24- بهغدا:
لە دووەم رۆژی سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك کۆماری عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان کرا.
بەرهەم ساڵح سەرۆك کۆماری عێراق رایگەیاند، پێویستە سەرجەم کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور چارەسەر بکرێن.
بڕیاریشە لەبارەی پرسە هەڵپەسێدراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەوانەش دۆسیەی نەوت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، شاندی حکومەت کۆبوونەوە و گفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەدارەکانی حکومەتی فیدراڵ درێژە پێبدەن.
H.B