کەشتی سەربازیی شانشینی بەریتانیا کەشتیەکی سیخوڕیی ڕووسیا ڕاوەدوو دەنێت

کەشتی سەربازیی شانشینی بەریتانیا
کەشتی سەربازیی شانشینی بەریتانیا

جۆن هیلی، وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند: کەشتی سەربازیی شانشینی بەریتانیا توانیوویەتی کەشتییەکی سیخوڕی ڕووسیا لە دەریای مانش ڕاوەدوو بنێت.

چوارشەممە 22ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزیری بەرگریی بەریتانیا، جۆن هیلی ڕایگەیاند: کەشتی یانتار ئێستا لە دەریای باکوورە و سنووری ئاوی بەریتانیای بەزاندووە، وەزیری بەرگریی دووپاتی ئەوەی کردەوە، کەشتییەکە ڕووسیە و کاری کۆکردنەوەی زانیاریی و ڕووپێوی ژێرخانی شانشینی بەریتانیا دەکات لە ناوەڕاستی دەریادا.

حکوومەتی بەریتانیا پێشتر ئاشکرای کرد، کەشتی سەربازیی دەریایی شاهانە بۆ پشتیوانی لە 50 کەشتی بازرگانی لە گەرووی هورمز، ئەوەش وەک هەوڵێک بۆ پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەکان کە گرنگی بۆ جموجۆڵی بازرگانی هەیە، لەگەڵ ئەوەی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییەکان دەدات.