پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتو ته‌مینه‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

بۆ بەڕێز کۆسرەت رەسول عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتو تەمینە ئەحمەد، دایکی هاوسەری بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/6/24

H.B