ڕوونکردنەوەیەك لە راگەیاندنی پارێزگای هەولێرەوە
بڕیاری پێویست دەردەکات
K24- ههولێر:
سەبارەت بە بەیانی ژمارە 42ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تێیدا دەسەڵاتی پێویستی داوەتە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بۆ گرتنەبەری رێکاری خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم مەبەستە سبەی پێنجشەممە رێکەوتی 2020/6/25، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە دەردەکات.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
24/6/2020
H.B