ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ عێراق به‌ مه‌حاڵ ده‌زانرێت

"پرۆسه‌ی چاكسازی ئیرادەیەکی بەھێزی ده‌وێت و بەرپرسانی عێراقیش ئەو ئیرادەیان نییە"

K24- هه‌ولێر:

له‌كاتێكدا وەزیری دارايی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، ئەگەر لەماوەی کەمتر لەساڵێکدا چاکسازی لە عێراق ئەنجام نەدرێت، وڵات بەرەو لە ناوچون ھەنگاو دەنێت، پسپۆڕانی ئابووری و شاره‌زایانی سیاسی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ مه‌حاڵ ده‌زانن.

له‌م باره‌شه‌وه‌ فەرھاد کاکەیی، شارەزای سیاسی پێی وایە، چاكسازیكردن له‌ عێراق مەحاڵە، چونکە ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئیرادەیەکی بەھێزی پێویستە و بەرپرسانی عێراقیش ئەو ئیرادەیان نییە.

هاوكات بیلال سەعید، پسپۆڕی ئابووریش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئابووری عێراق  لە ليوارى له‌ناوچون نزیك بووه‌تەوە و گەندەڵی لە ھەموو سێکتەرەکاندا قووڵبووه‌تەوە، بۆیه‌ لەناوبردن و ریشەکێشکردنی مەحاڵە. 

هه‌روه‌ها سەرچاوەکانی گەندەڵی لە عێراقدا دەخاتەڕوو و ده‌ڵێت: بەم بارودۆخە نا سەقامگیرەی عێراقی پێدا گوزه‌ر ده‌كات، ناتوانرێت چاکسازی لە عێراق ئەنجام بدرێت.

H.B