به‌رپرسانی ئیداری و ته‌ندروستی هه‌ولێر راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به باشترین بژارده ده‌زانن
تەندروستی ھەولێر: بۆ دۆخی ئێستا قەدەغەی ھاتووچۆ زۆر پێویستە
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئیداری و ته‌ندروستی هه‌ولێر جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، بۆ دۆخی ئێستای هه‌ولێر و خۆپارێزی له مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، باشترین رێگه راگه‌یاندنی قه‌ده‌غی هاتووچۆیه.
له‌مباره‌یه‌وه دلۆڤان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ھەولێر دەڵێت: بۆ ئێستای پارێزگای ھەولێر قەدەغەی ھاتووچۆ و کەرەنتینەی گشتی زۆر پێویستە.
هاوكات هێمن قادر، گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێریش جه‌خت ده‌كاته‌وه، بۆ پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان و دووربوونیان لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی ھاتووچۆ باشترین بژاردەیه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی خۆپارێزی و راگه‌یه‌ندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ سه‌رپشك كردووه.
H.B