كه‌ركووك .. لێكۆڵینه‌وه له كڕینی دوو ئامێری پشكنینی كۆرۆنا ده‌كرێت
فەرمانی ده‌ستگیركردن بۆ چەند بەرپرسێکی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووك دەرکردووە
K24- كه‌ركووك:
دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ چەند بەرپرسێکی فەرمانگەی تەندروستی کەرکووك دەرکردووە بەتۆمەتی گەندەڵی لە کرینی دوو ئامێری پشکنینی کۆرونا.
دەستەکە باس لەوە دەکات، هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو ئامێرانه‌ی پشکنینی کۆرونا لە کەرکووك بە بڕی ١٨٠ ملیۆن دینار كڕاوه، بەڵام ئامێرەکان بەکارناهێنرێن و لە تاقیگاکان دانراون.
H.B