شاندی ئیمڕاڵی: ئۆجەلان هەوڵی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەنقەرە دەدات

سرەی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، بۆ دواجار سەردانی عەبدولڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندایکراوی  پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) یان لە ئیمڕاڵی کرد.

سرەی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان لە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی تورکیا کە سێیەم هێزی پەرلەمانی تورکیان ڕایانگەیاند: دوێنێ چوارشەممە 22ـی کانوونی دووەمی 2025، سەردانی عەبدولڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان کردووە و دەڵێن:" هەوڵەکانی ئۆجەلان بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بەردەوامە، هەر کاتێک هەوڵەکان بە ئانجام گەیشتن، ڕاگەیاندراوێک لەو بارەوە بڵاو دەکەنەوە.

سرەی سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان ئاماژەیان بەوە کرد، پرۆسەی ئاشتی وا دەکات هەموو گەلی تورکیا بەیەکەوە بە ئازادیی بژین.