وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: دەرچووانی ساڵی ڕابردووی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی دادەمەزرێن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەموو دەرچووانی ساڵی ڕابردووی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی هەرێمەکە دادەمەزرێن.

پێنجشەممە 23ـی کانوونی دووەمی 2025، دکتۆر سەرکار سوورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لەبارەی دامەزراندنەوە مزگێنی دایە دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی هەرێمەکە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، دەڵێت: هەموو دەرچووانی ساڵی (2024)ـی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن.

هاوکات گوتیشی: ئێستا پرۆسەی دامەزراندنەکەیان لە جێبەجێکردن دایە.