300 ڕێکخراوی نوێ لە کوردستان تۆمارکراون

سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکوومیەکانی حکوومەتی هەرێم لە شاری سلێمانی لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی سلێمانی کۆبووەوە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد لەگەڵ ڕێکخراوەکان تاوتوێی ئەو کێشانەیان کردووە کە لەو دەڤەرە دووچاری دەبنەوە.

لەبارەی ئاماری ڕێکخراوەکان لە هەرێم ڕایگەیاند: پار 600 ڕێکخراو مۆڵەتی خۆیان نوێ کردووەتەوە، سەرووی 300 ڕێکخراوی نوێش تۆمارکراون.

لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکە، فەلاح حەسەن ڕایگەیاند: لەگەڵ زیاتر لە 250 ڕێکخراوی ناوخۆیی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین کۆبوونەتەوە بۆ ئاگەداربوون و گوێگرتن لەو کێشە و گرفتانەی ڕێکخراوەکان لەو دەڤەرانە ڕووی بەڕووی دەبنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن هاوکار بن لە چارەسەری ئەو کێشانەی ڕێکخراوەکان هەیانە.