مه‌سرور بارزانی: پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی عێراق و بریتیش پێتڕۆڵیۆم به‌شدار بێت

مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان

سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی کردەوە، پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان له‌و دانوستانانه‌دا به‌شداربێت كه‌ عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئه‌و بیره‌ نه‌وتانه‌ی کە لە کەرکووکن.

پێنجشەممە 23ـی کانوونی دووەمی 2025، له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز، مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان له‌ داڤۆس ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی عێراق و كۆمپانیای نه‌وتی بریتیش پێتڕۆڵیۆمدا به‌شدار بێت. 

هاوکات دووپاتیشی كرده‌وه‌، پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان له‌و دانوستانانه‌دا به‌شدار بێت كه‌ عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی ئه‌و بیره‌ نه‌وتانه‌ی کە لە کەرکووکن.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان، گوتیشی: هەرێمی كوردستان دژی په‌ره‌پێدان نییه،‌ به‌ڵكو دژی ئه‌و میكانیزمەیە كه‌ گیراوه‌ته‌ به‌ر. جه‌ختیشی كرده‌وه،‌ كه‌ پێویست بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوولایه‌نه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌و باره‌یه‌وه‌ بكرێت.