وەرزی نوێ خولی هۆڵەندا بە ئامادەبوونی هاندەران دەست پێدەکرێتەوە
رێژەیەک لە هاندەران دەتوانن لە یاریگەکان ئامادەبن
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خولی نایابی هۆڵەنداش هاوشێوەی زۆربەی خولە جیهانیەکان دواخرا و لە کۆتاییدا بەرپرسانی ئەو وڵاتە بریاریاندا بێ ئەوەی ناسنامەی ئەم وەرزە دیاریی بکرێت کۆتاییان بە خولەکە هێنا و تاوەکو ئیستاش وادەی دەست پێکردنەوەی وەرزی نوێ یەکلایی نەبووەتەوە.
ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێس بڵاویکردووە مارک رۆتێ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا بە بەرپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی راگەیاندووە وەرزی داهاتوو هاندەران دەتوانن لە یاریگەکان ئامادەبن، بەڵام بە مەرجێک پرۆتۆکۆلێکی وەرزشی ئامادە بکرێت و هاندەرانیش رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە ئامادەبوونی هاندەران وەکو جاران نابێت ورێگە نادرێت یاریگەکان پڕ بێت لە هاندەر و هەر یانەیەک رێژەیەکی بۆ دیاریی دەکرێت، ئەویش لە پێناو پاراستی تەندروستی یاریزانان و خودی هاندەران.