کۆرتۆا نزیکە لە بردنەوەی خەڵاتی زامۆرا
رکابەری یان ئۆبلاک دەکات
تیبوا کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە پێشەنگی ریزبەندی پاڵێواروەکانە بۆ بردنەوەی خەڵاتی زامۆرا وەک باشترین گۆڵپارێزی خولی ئیسپانیا بۆ ئەم وەرزەی لالیگا.
خەڵاتی زامۆرا لە خولی ئیسپانیا ساڵانە دەدرێت بەو گۆڵپارێزەی کە کەمترین گۆڵی لێدەکرێت، رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە کەوا تیبوا کۆرتوا گۆڵپارێزی شاهانەکان تا ئێستا بەشداری لە 28 یارییدا کردووە و تەنها 18 گۆڵی لێکراوە و واتە لە هەر یارییەک دا تەنها 0.64 گۆڵی لێبووە ، هەروەها یان ئۆبلاکی گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیکو مەدرید بەشداری لە 31 یارییدا کردووە 22 گۆڵی لێکراوە، واتە لە هەر یارییەک دا 0.71 گۆڵی لێبووە. ئۆمنای سیمۆنی گۆڵپارێزی یانەی ئاتلەتیک بیلباو دوای کۆرتوا و ئۆبلاک لە پلەی سێیەم دێت کە لە 28یارییدا 24 گۆڵی لێکراوە واتە لە هەر یارییەک دا 0.86 گۆڵی لێبووە ، لەگەڵ ئەوەشدا یان ئۆبلاک 2013-2012 و 2014-2013 واتە چوار وەرزی لەسەر یەکی لالیگادا براوەی خەڵاتی زامۆرا بووە .
ئا: سۆلین سلێمان