عێراق و ئێران داوای چالاككردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ رووسیا و سووریا ده‌كه‌ن
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر
K24 – هه‌ولێر:
عێراق و ئێران داوایان كرد، كاره‌كانی لیژنه‌ی چوارقۆڵی نێوان (عێراق، رووسیا، ئێران و سووریا) بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری له باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه تیرۆر چالاك بكرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ژماره‌یه‌ك ژێده‌ری هه‌واڵی بڵاویانكرده‌وه، وه‌زیری به‌رگری عێراق، جومعه سه‌عدون، له میانی پێشوازیكردنی له پاشكۆی سه‌ربازی باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا، هه‌ردوولا باسیان له هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی و به‌ره‌ڤانی نێوان عێراق و ئێران كردووه.
لیژنه‌ی چوارقۆڵی نێوان عێراق و سووریا له‌گه‌ڵ ئێران و رووسیا له سێپتمبه‌ری 2015 دامه‌زراوه و ئامانجی ئاڵوگۆڕی زانیاری و هه‌ماهه‌نگی و پلاندانانه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه زۆرتر له به‌غدا راییدهكرێن.