هەواڵێکی خۆش لە چەمچەماڵەوە
دواین ئامار بڵاوکرایەوە
K24- چەمچەماڵ:
فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە ، لەکۆی 88 تووشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا ،کە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ تۆمارکراوە (57) کەسیان چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و گەڕانەوە ماڵەوە، تەنها (31) تووشبوو لەئێستادا لە ژێر چاودێریدان.
راشیگەیاند، لەو ژمارەیەش چەند تووشبووەیەکیان تێدابوو ،کە تەمەنیان زۆربووە و سەرووی 80 ساڵییەوە بوون، لەنەخۆشییەکە چاکبوونەوە و بەتەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.