ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز خۆرهه‌ڵاتی تارانی هه‌ژاند
ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێ به‌رز بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له خۆرهه‌ڵاتی شاری تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویداو دوای ته‌قینه‌وه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان له لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فارسی ئێران بڵاویكرده‌وه، هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ئاگركه‌وتنه‌وه بووه له كۆگای غازی پیشه‌سازی، كه نزیكه له دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری رایگه‌یاندووه، هۆكاری ئه‌و رووناكی و تیشكه زۆره‌ی ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مباری غازی سرووشتی بووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران ره‌تیكردووه‌ته‌وه، هیچ كه‌سێك له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه زیانی به‌ركه‌وتبێت و دووپاتیكرده‌وه، ته‌نیا زیانی ماڵیی به‌ر دامه‌زراوه‌كه كه‌وتووه.