بەرپرسێکی ئیداری راپەڕین بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

چوارەم حاڵەتی مردن تۆمار کرا

K24- راپەڕین:

دوای مانەوەی بۆ چەندین ڕۆژ لەژێر چاودێری پزیشکی، بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای چوارقوڕنە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کورۆنا گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری وێستگەی کارەبای راپەڕین، ئەندازیار عەلی محەمەد بڵاویکردەوە، بەختیار مەلا لێپرسراوی وێستگەی کارەبای چوارقوڕنە و هاوپیشەمان بەکۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.
ناوبراو ماوەی چەندین رۆژه بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسەنتەری نەخۆشیە گواستراوەکانی رانیە لەژێر چاودێری دابووە و رەوشی تەندروستی ناجێگیر بووە، دوای رەوانەکردنی بۆ سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ئەمەش دەبێتە چوارەم حاڵەتی مردن بەکۆرۆنا لەسنوری ئیدارەی راپەڕین.

H.J