كوڕێك ئه‌شكه‌نجه‌ی دایكی ده‌دات
وه‌ك تاوانبارێك ده‌ستگیركراوه
K24 – هه‌ولێر:
داواكاری گشتی شاری مه‌ككه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودییه لێكۆڵینه‌وه له تاوانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و سووتاندنی به‌شێك له جه‌سته‌ی ژنێك ده‌كات له لایه‌ن كوڕێكییه‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له رۆژنامه‌ی "سبق"ی سعوودیی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاند، به په‌له رێكاری یاساییان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ لێكۆڵینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كه.
ئافره‌ته‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ برینه‌كانی كراوه.