ده‌ستپاكی په‌رله‌مان: باشماخ و په‌روێزخان زۆرترین گه‌نده‌ڵییان تێدایه
له 30 ملیۆن دۆلار له‌سه‌دا 20ی له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ده‌برێت
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان رایگه‌یاند، له باشماخ و په‌روێزخان گه‌نده‌ڵییه‌كی له راده‌به‌ده‌ر هه‌یه و چه‌ند كه‌سێكی ئه‌و به‌ر ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمپانیاكاندا گرتووه و له چه‌ند كاتژمێرێكدا 25 تا 30 ملیۆن دۆلار داهات هه‌بووه، به‌ڵام له‌و داهاته له‌سه‌دا چوار تا 10ی ده‌درێته‌وه حكومه‌ت. په‌رله‌مانتارێكیش رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێستا له خاڵه سنوورییه‌كان رووده‌دات له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا وێنه‌ی نه‌بووه و ئێستا خه‌ڵكی سه‌ربازی بوونه‌ته قاچاغچی.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەنگاوێکی دیکەی چاکسازیدا دەست بۆ رێکخستنەوەی خاڵەسنورییەکان دەبات بۆ ئەم مەبەستەش چەند بڕیارێکی بۆ رێکخستنەوەیان دەرکردوە.
رێکخستنەوەی خاڵەسنوریەکان بە پێداچوونەوە بە گرێبەستی کۆمپانیاکان و شەفافيةت لە داهات و بەخشینەکان دەستپێدەکات بە تایبەت رێگری كردن لە هێنانی خۆراکی ماوە بەسەر چوو.
دوو جۆر خاڵی سنوری لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران‌دا هەیە ئەوانیش خاڵە سنووریە فەرمییەکان و خاڵە سنوورییە لاوەکیەکانن كه ساڵانە بەشێکی زۆری داهاتی ئەم خاڵە سنووریانە دەچێتە گیرفانی کەسانى حزبیەوە و کەمترین داهاتی بۆ خەزێنەی حکوومەت دەگەڕێـتەوە
لیژنه‌ی دەستپاکی بەدواداچوونی بۆ خاڵە سنوورییەکان کردووە و بە راپۆرتێک ئەنجوومەنی وەزیرانی لێ ئاگادار کردووەتەوە بەپێ راپۆرتەکە دەرکەوتووە هەردوو خاڵی سنوری باشماخ و پەروێزخان لە پلەی یەکەمن بۆ گەندەڵی و بەهەدەردانی داهات و هاوردەکردنی خۆراکی ماوە بەسەر چوو.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی سەعد هەرکی گوتی: خاڵە لاوەکیەکانیش گەندەڵیان تێدایە و لە بارەی راپۆرتەکەیان و جۆری گەندەڵیەکان زانیاری دەخاتە روو.
پسپۆڕێکی ئابووری عێراق ئاشكرایكردووه، لە ماوەی 17 ساڵی رابردوودا هەتا ئێستا تەنها لە مەرزەکانی عێراق 100 ملیاردۆلار دزراوە ئەمە لە کاتێکداية لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستانيش گەندەڵی و بەهەدهردانی داهات دەکرێت و بەشێکی داهاتی ئه‌و خاڵە سنووریانه بۆ گیرفانی هه‌ندێك بەرپرسی حزبی و کۆمپانیاکان دەڕوات جگە لە رێگەپێدان بە هاوردەکردنی هەزاران تەن خۆراکی ماوە بەسەر چوو.