زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار قوتابی دەتوانن نمرەکانیان بە دیجیتاڵی وەربگرنەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بۆ یەکەمجار لە قوتابخانە حکومییەکا زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار قوتابی دەتوانن نمرەکانیان بە شێوازیی دیجیتاڵی وەربگرنەوە.
یەکشەممە 26ـی کانوونی دووەمی 2025، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بۆیەکەمجار لە قوتابخانە حکومییەکان ملیۆنێک و حەوت سەد و شەست و سێ هەزار و شەشسەد و حەفتاو دوو قوتابی لە (6935)ناوەندی خوێندنی حکومی دەتوانن نمرەکانیان بە شێوازی دیجیتاڵی وەربگرنەوە.
وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت: لە ئێستاوە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی (ئی - هەڵسەنگاندن) وە لە هەموو قوتابخانە و پەیمانگە حکومییەکان بەخێوکارانی قوتابیان و قوتابیان دەتوانن نمرەکانیان ببینن کە ئەنجامی بەرایین (واتا شیاوی وردبینی و پەڵپ گرتنن تا ببێتە ئەنجامی کۆتایی) و پاش RUN کردنی کۆتایی سیستمی ئی - پەروەردە دەبێتە ئەنجامی کۆتایی .