فيلمى "خۆری ناو سێبەر" چیرۆکی تووشبووانی شێرپەنجە دەگێڕێتەوە

ئەکتەرانی فیلمی خۆری ناو سێبەر
ئەکتەرانی فیلمی خۆری ناو سێبەر

فیلمی "خۆری ناو سێبەر" لە سلێمانی لەسەر ژیانی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە بەرهەمهێنراوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو نمایش بکرێت.

فیلمی "خۆری ناو سێبەر"، 23 هەمین بەرهەمی گرووپی هونەری خێزانە لە سیناریۆ و دەرهێنانی، ڕێبوار محەممەدە و لەلایەن باوەڕ ڕەفیق وێنەگرتن و مۆنتاژی بۆ کراوە، ماوەی فیلمەکە 90  خولەکە و لە دیمەنەکانی لە ناو شاری سلێمانی تۆمارکراوە.

لەو فیلمەدا نزیکەی 40 ئەکتەر ڕۆڵیان گێڕاوە، ديارترين هونەرمەندەکان لە هەر یەک لە حيكمەت هندى، بەیان زەریفی، دايكى ئاريان، ڕێبوار محەممەد و ئارەزوو کاکەبرا پێکهاتوون، جگە لەمانە ژمارەیەک ئەکتەری دیکەش شدارن و ڕۆڵیان گێڕاوە.

ناوەرۆکی فیلمەکە باس لە چەند چیرۆک و بەسەرهاتێکی تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە دەکات؛ ئەکتەرەکان بە ڕۆڵگێڕان لەم فیلمە هەوڵیانداوە ئەو بارودۆخە دژوارەی تووشبووانی شێرپەنجە بە دەستییەوە لە ئازاردان، بەرجەستە بکەن.

بڕیارە کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆی سێشەممە، 4ـی شوباتی 2025، لە هۆڵی سینەما سالم، فیلمی "خۆری ناو سێبەر" بێ بەرانبەر نمایش بکرێت.