باڵێكی په‌كه‌كه گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری له بۆردومانه‌كه‌ی كونه‌ماسی پشتڕاست كرده‌وه
ژماره‌كه‌شیان ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ كوردستان 24 بڵاویكرده‌وه، كه له بۆردومانه‌كه‌ی سه‌یرانگه‌ی كونه ماسی له سنووری قه‌زای شارباژێڕ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری په‌كه‌كه كراونه‌ته ئامانج، ئه‌مڕۆ مه‌جلیسی پارتی ژیانی ئازادیی كوردستان "پژاك"، كه باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه‌یه له ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، له‌و بۆردومانه‌دا چه‌كدارێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و 3ی دیكه‌ش بریندار بوونه.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: له هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێدا بۆ سه‌ر سەیرانگای “کونەماسی” سەر بە قه‌زای شارباژێر، چه‌كدارێكیان گیانی له‌ده‌ستدا و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، چه‌كداره‌كانیان كاتێك كراونه‌ته ئامانج، كه به گوته‌ی خۆیان له کاتی گەڕانەوە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا بوون.
پژاك راشیگەیاندووە، "لە داهاتوویەکی نزیكدا زانیاری وردتر سەبارەت به چۆنیه‌تی ئەو رووداوە بڵاودەکەنەوە".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ به‌شێك له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وا بڵاویانكرده‌وه، گوایه ئه‌وانه‌ی له‌و هێرشه‌دا بوونه‌ته قوربانی ته‌نیا هاووڵاتی سڤیل بوونه و هیچ چه‌كدارێكی پژاك به‌ر هێرشه‌كه نه‌كه‌وتووه.
H.B