ترەمپ فەرمانی قەدەغەی 'ڕەگەزگۆڕاوەکان'ـی لەنێو سوپادا واژۆ کرد

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانه كرد كه تێیدا ڕێگه به‌و كه‌سانه نادات كه ڕه‌گه‌زی خۆیان گۆڕیوه له ڕیزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی ئه‌رك به‌جێبهێنن.
سێشه‌ممه، 28ـی كانوونی دووه‌می 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا واژۆی له‌سه‌ر فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تیی كرد كه تێیدا ڕێگه به ڕهگهزگۆڕدراوهكان نادات ئه‌ركی سه‌ربازی له سوپای وڵاته‌كه‌یان به‌جێبهێنن.
ترەمپ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئامانج له واژۆكردنی فه‌رمانه‌كه بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكایه. هه‌روه‌ها له میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمارییه‌كان له كۆنگرێس گوتوویه‌تی، سیاسه‌تی فه‌رمی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته، بریتییه له هێشتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ له ڕیزه‌كانی سوپادا.
دووشەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2024، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا له گوته‌یه‌كدا له میانی چالاكییه‌كدا له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا جه‌ختی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی له 20ـی كانوونی دووه‌می 2025ـدا، ئیمزا له‌سه‌ر ده‌ركردنی سه‌ربازانی سوپا و قوتابییانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه ڕه‌گه‌زی خۆیانیان گۆڕیوه.
دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی، ده‌یه‌وێت "گۆڕینی شێتانه‌ی ڕه‌گه‌ز" له ئه‌مه‌ریكا ڕابگرێت.
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی دا، پیاوان له وه‌رزشی ئافره‌تان دوور بخاته‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه، سیاسه‌تی فه‌رمی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا گوزارشت له دوور ڕه‌گه‌زی "نێر و مێ" ده‌كات.