دوو کارمەندی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون
دوو تووشبوو تەندروستی ناجێگرە
K24- هەولێر:
د، بۆتان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگار بە کوردستان24ـی راگەیاند، دوو پزیشکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
راشیگەیاند، 199 نەخۆش لە نەخۆشخانەکەیان ماوە و تەنها دوو کەسیان تەندروستیان جێگیر نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تووشبووانی ئێستا نیشانەیان زیاتر لەوانەی رابردوو.
بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەولێر، بازاڕ و مۆڵ و شوێنه گشتییهكان و دوكانهكان، له كاتژمێر 8ی ئێواره تا 5ی بهیانی دادهخرێن.