کەشی 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە
بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە.
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـ1-2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت ، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
ئامژەی بەوەش دا، کەشی سبەی پێنجشەممە، 30-1-2025، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی 15پلەى سیلیزى
دهۆک 17 پلەى سیلیزى
کەرکووک 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران 1 پلەى سیلیزى
سۆران 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان 20 پلەى سیلیزى