ئوردن له باره‌ی "24 په‌رله‌مانتاری عێراقی" روونكردنه‌وه ده‌دات
گوایه بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له‌وێن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی ئوردن، ره‌تیده‌كاته‌وه 24 په‌رله‌مانتاری عێراقی بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵات بن و رایگه‌یاند، ته‌نیا یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراقی كه تووشی كۆرۆنا بووه، له ئوردنه.
ئه‌جمه‌د عه‌زایله، ئه‌مڕۆ شه‌ممه به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ته‌نیا یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراقی، كه تووشی كۆرۆنا بووه، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئوردنه و به گوێره‌ی پرۆتۆكۆله ته‌ندرووستییه‌كان چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه، كه هه‌ندێك میدیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره عێراقییه‌كان، 24 په‌رله‌مانتار بن، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه و ته‌نیا یه‌ك په‌رله‌مانتاره.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی تووشبوونی چەند پەرلەمانتارێک و پاسەوانەکانیان، پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانی بۆ ماوەیەک راگرت.