ترەمپ فەیسبووك ناچاری فلتەر دەكات
فه‌یسبووك نووسینی سیاسەتمەداران فلتەر دەكات
K24 - ھەولێر
فه‌یسبووك بڕیاریدا ئه‌و نووسینانه‌ی سیاسه‌تمه‌داران بلۆك بكات، كه یاساكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كه‌ن.
كۆمپانیای فه‌یسبووك، ئاشكرای كرد، بڕیاریداوه ئه‌و پۆست و نووسینانه لاببات كه سیاسه‌تمه‌داران له‌سه‌ر فه‌یسبووك بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌بێـته هۆی پێشێلكردنی یاساكانی فه‌یسبووك و گرژیی و ئاڵۆزیی لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای فه‌یسبووك ئاشكراشی كردووه، ئه‌م بڕیاره له‌دوای هه‌ندێك پۆستی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆكی ئەمەریكا هات كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌گوێره‌ی فه‌یسبووك نووسینه‌كانی تره‌مپ یاساكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی پێشێل كردووه و ئاڵۆزیی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستكردووه.