بە گوژمەی 90 ملیار دینار دەست بە چاککردنی دووسایدی نوێی ماوەران- میراوە کرا

بە گوژمەی 90 ملیار دینار، دەست کراوە بە پرۆژەی چاككردن و تەواوكاریی دووسایدی نوێی ماوەران - میراوە لە قەزای شەقڵاوە.
چوارشەممە، 29ـی کانوونی دووەمی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕێگاکە بە درێژایی نزیكەی 10 كیلۆمەتر و بەگوژمەی 90 ملیار دینار لە لایەن كۆمپانیا و هێزی خۆماڵی دەست بە كارەكانی پرۆژەکە كراوە.
ڕاشیگەیاندووە، لە پرۆژەكەدا وێڕای چاككردنەوەی ڕێگاكە، كاری نۆژەنكردنەوە و تەواوكارییە پێویستەكان بۆ هەردوو تونێلی میراوە و ماوەران دەكرێت و چەند بەرزە پردێكیش لە شوێنە پێویستەكان دروست دەكرێن.

