وەزارەتی تەندروستی لەبارەی چۆنیەتی دابەشكردنی مووچە روونكردنەوە دەدات
.
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی. لەبارەی چۆنیەتی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە و گۆڕانكارییەكان وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی روونكردنەوە دەدات.
د. محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ شەمە لە دامودەزگاکانی وەزارەتی تەندروستی دەستکرا بە دابەشکردنی مووچە. لەسەر بنەمای گونجاندنی مووچە بۆ ئەم مانگە: بۆ پلە تایبەت و باڵاکان 50%ی مووچە. ھیچ فەرمانبەرێك مووچەکەی لە 300 ھەزار دینار کەمتر نابێت".
جەختیكردووەتەوە: "تەمویلی گشتی مووچەی وەزارەتی تەندروستی بە ڕێژەی 79% دەبێت".