نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

.

K24 - سلێمانی

نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، بۆ ماوەیەكی دیاریكراو تەنھا دەتوانن حاڵەتە كتوپڕەكان ببین.

لە راگەیەندراوێكدا نەخۆشخانەی ھیوا ئاشكرای كرد: "لە پێناو سەلامەتی و پاراستنی تەندروستی نەخۆشە خۆشەویستەکان لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی رێکخستنەوەی چەند کارێکی ناو نەخۆشخانە، لە بەرواری (27/6/2020) تا بەرواری (4/7/2020)، تەنها حاڵەتە کتو پڕەکان دەبینرێن لە نەخۆشخانەی هیوا، ئەو بەرێزانەی لەژێر چارەسەری کیمیای و هۆرمۆنیدان یان تەنها چاودێریان (متابعە) هەیە، لە دوای بەرواری (4/7/2020) سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بکەن".