لە هەرێمی کوردستان تەنیا دوو دادوەر خانەنشین کراون

بەگوێرەی ئاماری ئەنجوومەنی دادوەری، لە هەرێمی کوردستان تەنیا دوو دادوەر خانەنشین کراون.
پێنجشەممە، 30ـی کانوونی دووەمی 2025، شەهرام میرحاج، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24گوتی: لە ساڵی ڕابردووەوە تاوەکوو ئەمڕۆ، تەنیا دوو دادوەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان خانەنشین کراون.
شەهرام میرحاج، گوتیشی: لە هەرێمی کوردستان 269 دادوەر هەن، 69یان ئافرەتن و 200یان پیاون و لەکاتی دروستبوونی هەر بۆشایەک بەهۆی خانەنشینبوونی دادوەرێک یان چەند دادوەرێک، لە جێی ئەواندا، دەرچووانی پەیمانگەی دادوەری، سوێندی یاسایی دەخۆن و لە داگەکاندا دەستبەکار دەبن.
مەرجەکانی بوون بە دادوەر لە بەگوێرەی وڵاتان دەگۆڕدرێت، بەڵام لە سەرووی هەموویانەوە، دەبێت ئەو کەسە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە بێت و ڕابردووی پاک بێت.