زێدان: شانازی ده‌كه‌م و به‌به‌ختم كه راهێنان به‌م یاریزانه ده‌كه‌م
زێدان: دڵته‌نگم به دوورخرانه‌وه‌ی راهێنه‌ری ئیسپانیۆل
.jpg)
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سبه‌ی یارییه‌كی دیكه‌ی كۆتایی له لالیگا ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: ترسم له ئیسپانیۆل هه‌یه، چونكه ئه‌وان هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینیان له‌سه‌ر بۆ 3 خاڵی یارییه‌كه ده‌جه‌نگن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له پرێس كۆنفرانسێكدا، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به قورس وه‌سف كرد، گوتیشی: ئه‌م یانه‌یه هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه بباته‌وه.
زیزۆ گوتیشی: ئێمه كاتێك ده‌ستمان پێكرده‌وه 11 یاریمان مابوو، ئێستا 4 یارییمان بردووه‌ته‌وه و شتێكی گه‌وره‌مان نه‌كردووه، له ئێستادا 7 یاری دیكه‌ی كۆتاییمان ماوه.
زیزۆ دڵته‌نگی خۆی به دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌بیلاردۆی راهێنه‌ری ئیسپانیۆل ده‌ربڕی كه رۆژێك پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید دوورخرایه‌وه.
زیزۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: نامه‌وێت له باره‌ی دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌بیلاردۆ فێرناندێز قسه‌ی زۆر بكه‌م، ته‌نیا خه‌مناكی خۆم ده‌رده‌بڕم، له ژیانی پیشه‌گه‌ر كارێكی سرووشتییه، به‌ڵام راهێنه‌ر هه‌موو شتێك نییه، ره‌نگه منیش رۆژانێك له پیشه‌كه‌م نه‌مێنم، چونكه به‌نیاز نیم ماوه‌ی 20 ساڵ كاری راهێنه‌رایه‌تی بكه‌م.
زێدان به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: واهه‌ست ده‌كه‌م پێشتر من وه‌كو یاریزان باشتربوومه نه‌ك وه‌كو راهێنه‌ر.
زێدان له باره‌ی سێرخیۆ رامۆس هێمای بۆ ئه‌وه كرد سه‌رسام نه‌بوومه به‌و ئاسته‌ی كه رامۆس له یارییه‌كان پێشكه‌شی ده‌كات، چونكه ئه‌و یاریزانه هه‌ر له منداڵییه‌وه به‌هره‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدا بووه.
زیزۆ گوتیشی: زۆر به‌به‌ختم كه راهێنه‌ری یاریزانێكی وه‌كو رامۆسم، ئه‌و باشترین به‌رگریكار و كاپتنی جیهانه و رۆڵێكی گه‌وره له یارییه‌كان ده‌بینێت.
زێدان وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه له باره‌ی ریاز محه‌ره‌زی جه‌زائیری، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: محه‌ره‌ز هێرشبه‌رێكی زۆرباشه، ئه‌و جیاوازه، توانایه‌كی گه‌وره‌ی ته‌كنیكی هه‌یه، كاتێك ده‌گاته گۆڵ زۆر خێرا و به‌تونایه، له كۆتاییدا ئه‌و یاریزانه له یانه‌یه‌كی دیكه یاری ده‌كات و په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌ی منه‌وه نییه.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه لە گەڕی 32ـی لالیگا له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و بە کاتی هەولێر، یانه‌ی ریال مه‌درید لە هەرێمی کەتەلۆنیا دەبێتە میوانی ئیسپانیۆل، کە ئەو یانەیە بارودۆخی زۆر خراپە و لە پلەی دواهەمینی ریزبەندی دەبیندرێت.