ده‌ستدرێژی ئه‌فسه‌رێكی عێراقی بۆ سه‌ر كچێك هه‌را ده‌نێته‌وه
هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر ماڵێك و ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر كچه‌كه‌یان
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند، ئه‌فسه‌رێكی پله‌باڵا له‌و پارێزگایه هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێك و ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر كچه‌كه‌یان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ی راگه‌یاندووه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی كچێك بۆ ماڵه‌كه‌ی، ئه‌فسه‌رێكی پله باڵای پۆلیس به‌دوای كه‌وت و هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، دوای جیاكردنه‌وه‌ی له خوشكه‌كانی و گواستنه‌وه‌ی بۆ ژوورێكی دیكه، ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ری.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و رووداوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رای ناوه‌ته‌وه و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی دژی ئه‌نجامده‌ری ئه‌و تاوانه به‌رز بووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیوا سه‌عد معه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گوتی: "له 8ی ئه‌م مانگه ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی عه‌قید، كه فه‌رمانده‌ی فه‌وجی شه‌شی فریاگوزارییه، له‌سه‌ر سكاڵای ئافره‌تێك به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی، كه سكاڵاكه‌ی له نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانیی سامه‌ڕا تۆماركردووه، له كاره‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌ره بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: "له 15 ئه‌م مانگه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌گوێره‌ی مادده‌ی 393ی دووه‌م له یاسای سزاكان بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ركردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رێكاره یاساییه‌كان له‌م باره‌یه‌وه به‌رده‌وامن و ئه‌نجوومه‌نێكی به‌دواداچوونیش بۆ ئه‌و رووداوه پێكهێنراوه".
دواتریش به فه‌رمانێك دۆسیه‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه بۆ دادگای هێزی ئاسایشی ناوخۆ و له فه‌رمانه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه ره‌ت كراونه‌ته‌وه كه بۆ ئازادكردنی ده‌درێن.
H.B