پۆلیس ئاههنگهكانی لیڤهرپوولی وهستاند
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە دوای ئەوەی یانەی لیڤەرپوول نازناوی پرێمەرلیگی مسۆگەر کرد، هاندەرانی یانەکە بۆ ئاهەنگگێران رژابوونە سەر شەقامەکان و پۆلیسی مێرسیساید داوای لە هاندەرانی یانەکە دەکات کە کۆتایی بە ئاهەنگانیان بهێنن.
پێگەی " لیڤەرپوول ئێکو " بڵاویکردۆتەوە پۆلیسی مێرسیساید بە درێژایی شەوی رابردوو پاسەوانی شارەکەیان کردووە تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوامن تاوەکو ئاهەنگەکان رابگرن، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کەوا راگرتنی ئەو ئانگانە تەنها لەبەر سەلامەتی هاوڵاتیانە بۆ ئەوەی پارێزراو بن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە رێدز دوای 30 ساڵ نازناوی پرێمەرلیگی بردەوە و هاندەرانی یانەکەش بۆ دەربرینی دڵخۆشیان هاتونەتە سەر شەقامەکان، بەڵام پۆلیس بریاریداوە ئەو ئاهەنگانە رابگرن، چونکە مەترسی بەرزبوونەوی ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لێدەکرێت.
جۆ ئاندێرسۆن سەرۆکی شارەوانی لیڤەرپوول لە رێگەی تویتەرەوە گووتویەتی " دەزانم هاندەرانی یانەی لیڤەرپوول دەیانەوێت بەردەوام بن لە ئاهەنگێرانیان، بەڵام بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و خەڵکی دیکە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا وا باشترە لە ماڵەوە ئاهەنگ بگێرن ''.
ئا: سۆلین سلێمان