داوا له قوتابیانی به‌شی پزیشكی عێراقی ده‌كرێت خۆبه‌خشانه به‌هانای نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه بچن
ده‌وامی نه‌خۆشخانه بۆیان به ده‌وامی خوێندن هه‌ژمار ده‌كرێت و خزمه‌ته‌كه‌یان ده‌چێته سه‌ر نمره‌ی ده‌رچوون
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی عێراقی ئه‌مڕۆ داوای له سه‌رجه‌م قوتابیانی قۆناغه‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌می كۆلیژی پزیشكی كرد، به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه بكه‌ن، بۆ هاوكاریكردنی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و كه‌رته بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا هاتووه، "ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی كرد، كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێ كردنی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "ئه‌نجوومه‌نی ناوبراو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بكات، تاوه‌كو داوا له قوتابیانی قۆناغی پێنجه‌م و شه‌شه‌می پزیشكی بكات، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت، ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه بكات و له چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا یارمه‌تی پزیشكان و فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی بدات".
هه‌روه‌ها جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، " ئه‌و به‌شداریكردنه‌ی قوتابیان ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستی و ده‌بێته نمره‌ی تاقیكردنه‌وه بۆ ده‌رچوون له قۆناغه‌كانی خوێندن و ماوه‌ی ده‌وامكردنیان له نه‌خۆشخانه به ده‌وامی خوێندن هه‌ژمار ده‌كرێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا دووپات كراوه‌ته‌وه، "ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به رێنماییكردنی هاووڵاتیان بۆ پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانی توندروستی كۆتایی هێنا".
H.B