راگەیەندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر
ته‌ندروست هه‌ولێر: تا ئێستا 789 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی توندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 22 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنای له سنووری ئه‌و پارێزگایه راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێردا هاتووه، "به هاووڵاتیانی شاری هەولێر رادەگەیەنین، (۲۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID – 19 به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، پشکنینی تایبەتی یەکن لەدوای یەک بۆ ئه‌و 22 تووشبووه كراوه و ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون و بەتەواوی چاکبوونەته‌وە، بۆیه دوای ته‌واو جێگیربوونه‌وه‌ی باری تەندروستییان، بڕیار درا بنێردرێنەوە ماڵەوە".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د، "تا ئێستا كۆی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر چاكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته 789 كه‌س".
H.B