بروسكەی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی لیوا خدر حوسێن سورچی

سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی لیوا خدر حوسێن سورچی ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

له‌ په‌یامێكدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی لیوا خدر حوسێن سورچی، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌كات:

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی: 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەر لیوا خدر حوسێن سورچیمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو لیوا خدر حوسێن سورچی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە گشت لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

27ـی 6ـی 2020

H.B

خوالێخۆشبوو- لیوا خدر حوسێن سورچی
خوالێخۆشبوو- لیوا خدر حوسێن سورچی