بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر: كاتی هاتووە بنه‌ماكانی ئاشتەوایی كۆمه‌ڵایه‌تی لە سووریا بچه‌سپێندرێن

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسه‌ر له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سووریا به قۆناغێكی مێژوویی و هه‌ستیاردا بۆ دووباره بونیاتنانه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی پێشوودا تێپه‌ڕ ده‌بێت؛ ده‌شڵێت، كاتی ئه‌وه‌یه بنه‌ماكانی ئاشتەوایی كۆمه‌ڵایه‌تی بچه‌سپێندرێن.
هه‌ینی، 31ـی كانوونی دووه‌می 2025، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسه‌ر له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، سووریا به قۆناغێكی مێژوویی و هه‌ستیاردا بۆ دووباره بونیاتنانه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی سه‌رده‌می ڕژێمی پێشوو كه بووه‌ته هۆی وێرانكردنی ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی و نانه‌وه‌ی ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له نێوان سوورییه‌كاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
بەڕێوەبەرایەتییخۆسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات سوورییه‌كان پێویستییان به چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئاشتەوایی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنیه‌تی له لایه‌ن حكوومه‌تی ئێستای سووریا به‌تایبه‌ت كه تا ئێستا له چه‌ند شوێنێكی ئه‌و وڵاته شه‌ڕ و پشێوی و پێكدادان هه‌یه و وا ده‌خوازێت كۆتاییان پێ بهێنرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسه‌ر له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له‌پاڵ شه‌ڕ و پشێوی و پێكدادان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سووریا، هاوكات گوتاری ڕقه‌به‌ری و تۆڵه‌كردنه‌وه له په‌ره‌سندن و هه‌ڵكشاندایه.
بەڕێوەبەرایەتییەكه باسی له‌وه‌ش كردووه، چه‌ندین ملیۆن سووری له وڵاتان ئاواره و په‌ناهه‌ندن و هه‌زارانی دیكه‌ش له ناوخۆی سووریادا به‌زۆر دوور خراوه‌نه‌ته‌وه و هه‌مووان مافی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانی خۆیانیان هه‌یه.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسه‌ر له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا گوتووشیه‌تی، باشتركردنی دۆخی سووریا و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كان به ته‌نیا له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی نوێی دیمه‌شقدا نییه، به‌ڵكوو ئه‌ركی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشه ڕۆڵ له باشتركردنی دۆخی ئه‌و وڵاته بگێڕن.