ناتانیاهۆ: لە واشنتن دەست بە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە دەکەینەوە

مێدیای ئیسرائیلی ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه نیازی وایه جارێكی دیكه هێزه سوپا بۆ شه‌ڕكردن بگه‌ڕێنێته‌وه غه‌ززه؛ ده‌شڵێت، دوو ڕۆژی دیكه ده‌ست به دانوستانی قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ستی غه‌ززه ده‌كه‌نه‌وه.
شه‌ممه، 1ـی شوباتی 2025، كه‌ناڵی 13ـی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆ بووه‌ته‌وه و تاوتوێی پلانی دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ی سوپایان كردووه له غه‌ززه.
بنیامین ناتانیاهۆ جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، دانوستان سه‌باره‌ت به قۆناغی دووه‌می ئاگربه‌ستی غه‌ززه ڕۆژی دووشه‌ممه له واشنتن له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتووشیه‌تی، به‌ر له چوونی بۆ واشنتن ئاماده نییه شاندی دانوستانكار ڕه‌وانه‌ی قه‌ته‌ر بكاته‌وه.
بنیامین ناتانیاهۆ له لایه‌كی دیكه‌وه، جه‌نه‌راڵ ئییال زا‌میر به سوپاسالاری ئیسرائیل دانا. زا‌میر پۆستی ئێسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه له وه‌زاره‌تی به‌رگریی.