سەرۆکی پێشووتری ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد
هۆرست کۆهلەر، سەرۆکی پێشووتری ئەڵمانیا، کە پێشتر سەرۆکی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانیش بووە لە بیابانی ڕۆژئاوا، لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
فرانک واڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئێستای ئەڵمانیا ڕایگەیاند "ئەڵمانیا کەسێکی زۆر ڕێزدار و جەماوەریی لەدەست دا، کە کاری گەورەی بۆ وڵاتەکەمان و جیهان کردووە."
ئۆلاف شۆڵز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی "ئێکس"دا ستایشی کۆهلەری کرد و بە "سیاسەتمەدارێکی پابەندی لە قەڵەم داوە کە بە درێژایی ژیانی بۆ جیهانێکی دادپەروەرتر کاری کردووە" وەسف کرد.
هۆرست کۆهلەر، ئابووریناس، یەکەم سەرۆکی ئەڵمانیا بوو کە سەر بە هیچ پارتێکی سیاسیی نەبوو و لە ساڵی 2004 تا 2010 سەرۆکی ئەڵمانیا بوو.
پێش ئەوەی ئەو پۆستە لە وڵاتەکەی وەربگرێت، لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2004 سەرۆکایەتیی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بووە لە واشنتن، هەروەها پۆستی کارگێڕی و بانکیی هەبووە.