زۆریی جرج هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

لە ویلایەتەکانی واشنتن، سان فرانسیسکۆ، تۆرۆنتۆ، نیۆرک سیتی و شاری نیو ئەمستەردام لە نیویۆرک، ژمارەی جرج لەسەر شەقام ناو ماڵەکان زۆر بووە، بەمەش جرجەکان بوونەتە هەڕەشە بۆ دانیشتوانیان ئەو ویلایاتانە و نیگەرانیانی کردووە، چونکە هەرگیز پێشبینی ئەو زۆر بوونەیان نەدەکرد.
گۆڤاری زانستی پێشکەوتوو (Advances journal Science) توێژینەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاو کردووتەوە تێیدا هاتووە" هۆی زۆربوونی جرج و هاتنە دەرەوەیان لە حەشارگەکانیان دەگەڕینێتەوە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەو ویلایاتانەدا."
بە گوێرەی توێژینەوەکە، توێژەران لێکۆلینەوەیان لە 16 شار کردووە، 11 لەوشارانە پلەی گەرما تێیدا بەرزبووە و هاوکات ژمارەی جرجیش تێیدا زۆر بووە، ئەمەش دەبێتە یەکەمجار لە مێژوودا کە گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بە هۆکاری زیادبوونی ژمارەی جورج دابنرێت.
جۆناتان ڕیچاردسۆن، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی ڕیچمۆند و نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە ڕایگەیاند "بۆمان دەرکەوتوە دوای 50 ساڵ پلەی گەرما لەو شارانە بەرزبووتەوە، هاوکات ژمارەی جرجیش بۆ یەکەم جارە بەم ئەندازەیە زیاد بکات."
جۆناتان ڕیچاردسۆن ڕوونی کردووتەوە و دەڵێت: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، جرجەکان ناتوانن لە حەشارگە و مەنهۆلەکاندا بمێننەوە، بۆیە لەو شوێنانە دێنە دەرەوە.
پڕۆفیسۆرەکە هۆشداریشی داوە "بەهۆی دەرکەوتنی جرجەلام، ئەوە چالاکییان لە دەرەوە زۆرتر دەبیت و زیاتر زاوزێ دەکەن.
هەروەها گوتیشی: زۆر بوونی ژمارەی جرج لەو شارانە کاریگەریەکی خراپی بەسەر تەندروستی هاووڵاتییان دەبێت، چونکە جرج نزیکەی 50 نەخۆشی بە خێرایی دەگوازێتەوە.
توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە بۆ ڕێگریی لە زۆربوونی ژمارەی جرجەکان پێویستیان بە بودجەیەکی زۆر و ژمارەیکی زۆر خەڵک هەیە؛ بە شێوییەک، بە گوێرەی هەڵسەنگاندنەکان بۆ هەر ساڵێک پێویستیان بە 500 ملیۆن دۆلار هەیە.
ڕیچاردسۆن ئاماژەشی دا "خەڵکێکی زۆر بە جیددی کار بۆ ئەوە دەکەن کە ڕێگریی لە زۆربوونی جرج بکەن، بەڵام ئەو پرۆسەیە کەمێک قورس دەبێت، چونکە جرج ئاژەڵێکی وریا و زیرەکە بۆ خۆحەشاردان و خۆدزینەوە لە تەڵەکان."