باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا: ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان سنووره‌كانی به باشی پاراستووه
ئه‌مه‌ریكا له توانای هێزه عێراقییه‌كان بۆ پاراستنی سنوور نیگه‌ران
K24- هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راپۆرتی ساڵی 2019، ئاماژه به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه عێراقییه‌كان توانایه‌كی سنوورداریان هه‌یه بۆ پاراستنی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ سووریا و ئێران، هه‌رچی هه‌رێمی كوردستانیشه، له‌لایه‌ن ئاسایش و یه‌كه‌كه جیاوازه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سنووره‌كانی به باشی پارێزراوه.
به گوێره‌ی به‌ندی 22ی یاسایی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێویسته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه راپۆرتی خۆی له باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌منی له‌سه‌ر ئاستی جیهان پێشكه‌ش به كۆنگرێس بكات، ئه‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌سته به عێراقه‌وه، به‌م جۆره ئاماژه‌ی به دۆخی ئه‌منی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
بەگوێرەی راپۆرتەکە:
ـ داعش وەکو هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەقامگیریی عێراق ماوە و لە ناوچەکانی نەینەوا، کەرکووک، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنبار هەوڵی دووبارە دروستکردنەوەی خەلافەت دەدات.
- عێراق توانەیەکی سنوورداری لە پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ ئێران و سووریا هەیە، بەڵام سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بەهێزە و لە لایەن چەند یەکەیەکی وەزارەتی ناوخۆ سەرپەرشتی دەکرێت.
ـ لە ناوچە جێناکۆکەکان لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ دابەشکردنی ئەرکی هێزە ئەمنییەکان ناڕوونە.
- داعش نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه عێراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی قۆستووه‌ته‌وه.
ـ ژمارەی قوربانیان لە ساڵی 2019 کەمتربووە بە بەروارد بە ساڵانی پێشوو، هەروەها هێرشی میلیشیا شیعەکان بۆسەر بنکە سەربازییە عێراقییەکان کە هێزە هاوپەیمانەکان و ئەمەریکای تێدان، زیادی کردووە و بووە هۆی کوشتنی ئەمەریکییەک و کارمەندێکی عێراقی.
ـ گرووپە چەکدارە شیعییەکانی سەر بە ئێران و حەشدی شەعبی، رێز لە فەرمانەکانی حکومەتی عێراق ناگرن و لە رێگای کاندیدی پەرلەمان، هەوڵی دەستێوەردان لە کاروباری عێراق دەدەن.
ـ پارتی کرێکارانی کوردستانیش لە باکوور عێراق، کە گرووپێکی "تیرۆرستیی"ە، هێرش دەکاتە سەر تورکیا.
ئامارەکان
بەگوێرەی ئامارەکانی حکومەتی عێراق و ئەمەریکا، لە تا 1ـی 12ـی 2019، 534 هاووڵاتی کوژراون و هەزار و 121 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ـ داعش 844 هێرشی ئەنجام داوە
ـ یەک ملیۆن و 400 هەزار عێراقی بە ئاوارەیی لەناو عێراقدا ماونەتەوە و زیاد لە 30 هەزاری دیکەش لە کامپی هاول لە سووریا‌ن
ئاماژە بەوەشکراوە، ئاژانسە کوردی و عێراقییەکان هەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا دەکەن بۆ رێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش، هاوكات به گرنگییه‌وه باسی لە رۆڵی دژە تیرۆری کوردستان بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆر کردووە.
H.J