کەسێکی دیکە لە سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
زانیاری لەبارەیەوە ئاشکرا دەکرێت
K24- سلێمانی:
سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانی تایبەت بە K24ـی راگەیاند، ئەمڕۆ تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لەسلێمانی گیانی لەدەستدا کە ئافرەتێکی تەمەن 80 ساڵە و دانیشتووی سلێمانیە.
لە دوای گیان لەدەستدانی ئەو ئافرەتە، کۆی ئەوانەی لەسلێمانی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا گەیشتە 157 کەس.
لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، پزیشکانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکەن خۆیان بپارێزن، دەنا هێشتا ژمارەکان زیادتر دەبن و کارەسات روودەدات.