96 کەسی دیکە لە عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ئاماری ئەمڕۆ

K24- هەولێر:

لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، دوو هەزار و 140 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون  و 96 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەزار و 184 تووشبووش چاکبوونەتەوە.

بەمەش تاوەکو ئێستا 45 هەزار و 402 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و 21 هەزار 112 کەسیش چاکبوونەتەوە و هەزار و 756 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروسی عێراق،  17 کەس لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو لە پارێزگای سلێمانی، یەک کەس لە پارێزگای هەولێر و چوار کەس لە پارێزگای کەرکووک بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها 12 کەس لە سلێمانی و 22 کەس لە هەولێر و 18 کەس لە کەرکووک چاکبوونەتەوە.