ماركا، شه‌ڕی كیكی و یاریزانه‌كانی ئاشكرا كردووه
"شه‌وی رابردوو له ژووری جلگۆڕین بووه‌ته هه‌را"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه له دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی بارسێلۆنا، له ژووری جلگۆڕین له نێوان یاریزانه‌كان و كیكی سێتیێنی راهێنه‌ر بووه‌ته شه‌ڕ و گرژی.
پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، زانیاری ئه‌وه‌ی له ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی بارسێلۆنا ده‌ستكه‌وتووه كه یاریزانانی بارسێلۆنا ئاماده‌نین هه‌ندێك رێنمایی و پلانی كیكی سێتیێنی راهێنه‌ر جێبه‌جێ بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه راهێنه‌ر پشتگیری یاریزانه‌كانی له‌ده‌ستداوه و هیچ یاریزانێك متمانه‌ی پێی نه‌ماوه، یاریزانه‌كان پێیانوایه له‌گه‌ڵ كیكی راهێنه‌ر ناتوانن هیچ نازناوێك ببه‌نه‌وه.
له‌وه‌ته‌ی كیكی بووه‌ته راهێنه‌ری بارسێلۆنا دۆخی یانه‌كه تادێت به‌ره‌و ناجێگری ده‌ڕوات، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا رایگه‌یاند پێویسته پلانی تیپه‌كه بگۆڕدرێت ئه‌گه‌رنا ناتوانن به‌م ئاسته چامپیۆنزلیگ ببه‌نه‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه له جامی شا دوورخرایه‌وه، له لالیگاش دۆخی له مه‌ترسیدایه و ئه‌گه‌ر ریال مه‌درید ئه‌و 7 یارییه بباته‌وه به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له دۆخی بارسێلۆنا ده‌بێته پاڵه‌وان.