تەقینەوەیەک لە سووریا کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

دیمەنی شوێنی ڕووداوەکە لە دوای تەقینەوە
دیمەنی شوێنی ڕووداوەکە لە دوای تەقینەوە

لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە ناوەندی منبج، دەیان کەس کوژران و بریندار بوون. 

بەرگریی شارستانیی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 03-02-2025، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەندیی شاری منبج، لە باکووری سووریا تەقییەوە و بەهۆیەوە 15 کەس کوژران و 15ـی دیکەش بریندار بوون. 

بەرگریی شارستانیی سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە، تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی شەممەش، 01-02-2025، لە ناوەندی منبج لە باکووری سووریا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، بەو هۆیەوە 9 چەکدار کوژران و 15ـی دیکەشیان بریندار بوون.