ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا حوكمی وه‌رگرتنی دوو مووچه‌یی و مووچه‌ی بندیوار ده‌خاته روو
به‌رپرسیارێتی نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه‌ش ده‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌ت
K24- هه‌ولێر:
لە فەتوایەکی نوێ‌دا ئەنجومەنی باڵای فەتوای سه‌ر به یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان حوکمی وەرگرتنی مووچەی بێ دەوام کردن (بن دیوار) و وەرگرتنی دوو مووچەیی و خانەنشینی نایاسایی روون دەکاتەوە.
له فه‌تواكه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه كرایه‌وه:
* هه‌ر كه‌سێك دوو مووچه وه‌ربگرێت حه‌رامه.
* ئه‌وانه‌ی ده‌وام ناكه‌ن و مووچه‌ی بندیوار وه‌رده‌گرن خیانه‌ته و ده‌چێته چوارچێوه‌ی دزیكردن له سامانی گشتی و به ناحه‌ق خواردنی داهاتو وڵات.
* هه‌ر كه‌سێك به شێوه‌یه‌كی نایاسایی خانه‌نشین كرابێت و به نا شایسته‌یی مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌ربگرێت، به‌پێی رێسا شه‌رعییه‌كان به گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی ئیداری هه‌ژمار ده‌كرێت و پاره‌كه‌ی حه‌رامه.
* حكومه‌ت به‌رپرسی راسته‌وخۆیه له چاكسازی و نه‌هیشتنی گه‌نده‌ڵی و دوو مووچه‌یی و بندیوار.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیاره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا پڕۆژه‌ی چاكسازی بخاته بواری جێبه‌جێكردن.
H.B