"دۆخی بارسێلۆنا له سه‌رده‌می كیكی له مه‌ترسیدایه"
"كه‌س متمانه‌ی به كیكی نه‌ماوه و یاریزانه‌كان ئاماده‌نین ڕێنماییه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن"
بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامی خراپی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی كامپ ن‌و تۆمار كردووه و به‌هۆیه‌وه نزیكه نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا له‌ده‌ست بدات، بارسا له‌م وه‌رزه له ده‌ره‌وه‌ی كامپ ن‌و ته‌نیا شه‌ش بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه له‌گه‌ڵ پێنج یه‌كسان بوون، هه‌ر پێنج دۆڕانه‌كه‌یشی له ده‌ره‌وه‌ی كامپ ن‌و بووه.
یانه‌ی بارسێلۆنا به چڕی ئاماده‌كاریی بۆ گه‌ڕی داهاتووی لالیگا ده‌كات و رۆژی سێشه‌ممه له كامپ ن‌و میوانداريی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كات، سێرجی رۆبێرتۆی به‌رگریكاری بلاوگرانا به‌ر له‌م یارییه گه‌ڕایه‌وه مه‌شق و راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان كه ئه‌م یاریزانه له یاریی رابردوو به‌هۆی پێكانه‌وه نه‌یتوانی ئاماده‌بێت، به‌ڵام دابڕانی فرانكی دێ یۆنگ و عوسمان دێمبڵی به‌هۆی پێكانه‌وه به‌رده‌وامه.
هانده‌رانی بارسێلۆنا نیگه‌رانن له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌یان به‌تایبه‌ت ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی كامپ ن‌و تۆمار كراون.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی زنجیره ئه‌نجامه خراپه‌كانی بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی كامپ ن‌و له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا بڵاوكردووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تا ئاماژه به‌وه كراوه له 3 یاریی سه‌رده‌می كۆرۆنا بارسێلۆنا له‌كۆی 9 خاڵ ته‌نیا پێنج خاڵی له ده‌ره‌وه‌ی كامپ ن‌و به‌ده‌ستهێناوه، ته‌نیا له مایۆركای برده‌وه و به‌رامبه‌ر سێڤییا و سێلتاڤیگۆش یه‌كسان بوو.
ماركا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا بارسێلۆنا له كۆی 48 خاڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی 20 خاڵی له‌ده‌ستداوه، دوور له كامپ ن‌و بارسا له‌م وه‌رزه ته‌نیا شه‌ش بردنه‌وه‌ی تۆمار كردووه، له كۆی شه‌ش یه‌كسان بوونیش پێنجیان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌كه‌ی وبوه، له‌و پێنج یارییه‌ش كه له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا بارسا تووشی بووه هه‌ر پێنجیان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی كامپ ن‌و بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی بارسێلۆنا خه‌ریكه كێشه و ناكۆكی له ژووری جل گۆڕینی بارسێلۆنا سه‌رهه‌ڵده‌دات و رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرایكردووه له‌وه‌ته‌ی كیكێ سێتیێن بووه‌ته راهێنه‌ر تا دێت دۆخی یانه‌كه به‌ره‌و ناجێگیری ده‌ڕوات، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر مێسی رایگه‌یاند پێویسته پلانی تیپه‌كه‌ی بگۆڕدرێت ئه‌گه‌رنا ناتوانن هیچ نازناوێك ببه‌نه‌وه.
ماركا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كیكێ پشتگیری یاریزانه‌كانی له‌ده‌ستداوه و هیچ یاریزانێك متمانه‌ی پێ نه‌ماوه.